وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو بـ.ـرینداری لێدەکەوێتەوە

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک ناحیەی باوەنور دوو بـ.ـرینداری لێدەکەوێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنووری ناحیەی باوەنور، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی، لە قەزای دەربەندیخانەوە بە ئاڕاستەی قەزای کەلار هاتووە، لە نزیک ناحیەی باوەنور کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێک بـ.ـرینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بـ.ـریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1989 و 2001ن، بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share