بێگەرد تاڵەبانی: بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاو کار بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژی دەکەین

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاو، دەیانەوێت چوار بەنداوی ستراتیژی دروستبکەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لە هەولێر بۆ رووبەڕووبونەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق کەوتوونەتە بەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کاریکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە جیهانییە.

وتیشی، ئەو پەرۆشییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، لە عیراق نایبینم، کەمتەرخەمییەکانیش وادەکەن عێراق بەرەو بیابانبوون بڕوات، ئەمەش کاردەکاتە سەر دانیشتووانەکەی و لەدەستدانی ئاسایشی خۆراک.

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان، دوو بەنداوی ستراتیژیمان هەیە کە دووکان و دەربەندیخانن و %30ی ئاوی عێراق لەو دوو بەنداوەن.

دەشڵێت، بەپێی توانا و سەرەڕای قەیرانی دارایی، لە دروستکردنی بەنداودا کارمان کردووە، دەمانەوێت چوار بەنداوی ستراتیژی لەسەر زێی گەورە، بچوک و خازر دروستبکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجـ.ـان روویانداوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجـ.ـان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share