کونسوڵخانەی ئەمریکا: سێ ملیۆن دۆلار خەڵات بۆ ئەو کەسەی زانیاریمان لەسەر هێرشکاران پێدەدات

ئەمریکا 3 ملیۆن دۆلار خەڵات دەداتە ئەو کەسەی زانیارییان پێدەدات لەسەر ئەو کەسانەی هێرشدەکەنە سەریان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

پرۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەریی ئەمەریکا خەڵاتێکی تا 3 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو کەسانە داناوە کە یارمەتییان دەدات لە “ڕاگرتنی هێرشە تیـ.ـرۆریسـ.ـتییەکان” بۆسەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێـی کوردستان.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەشڵێت، “دەکرێت زانیارییەکانت بتکەنە شایستەی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و وەرگرتنی پاداشت.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share