مەرجی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ئاشکرابوو

باڵیۆزی ئـ.ـێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، تاران چوار مەرجی سەرەکیی هەیە بۆ ڕاگرتنی جەنگ. دەشڵێت، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە بەرگریکردن.

بە وتەی باڵیۆزەکەی تاران، داواکارییەکانی ئێران بۆ ڕاگرتنی جەنگ بریتیین لە:

– وەستاندنی تەواوەتی و کۆتایی “دەستدرێژییەکان” بۆسەر ئـ.ـێران.

– پێشکەشكردنی گەرەنتیی یەکجاریی و باوەڕپێکراو لەبارەی دووبارەنەبوونەوەی هێرشی دیکە لە داهاتوودا.

– قەرەبووکردنەوەی زیانەکان

– ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی ئـ.ـێران لە گەرووی هورمز بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریایی گەرووکە.

باڵیۆزی ئـ.ـێران لە مۆسکۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئـ.ـێران بەردەوامدەبێت و مافی ڕەوای خۆیەتی بەرگریی بکات تا ئەو کاتەی سەرچاوەی هەڕەشەکان بە تەواوی ناهێڵدرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share