کەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە؟

شارەزایەکی بواری کەشناسی، وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین ئاشکرادەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەمە 2ـی 4ـی 2026، لە کاتەکانی بەیانییەوە شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین و هەورەبروسکە لە دەریای ناوەڕاستەوە چالاکدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی باشووری تورکیا و وڵاتی یۆنان و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سوریا و بە لاوازییش کاریگەریی دەبێت لەسەر کەشوهەوای ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواوی بەرز و مامناوەند.

ڕاشیگەیاند، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ تا کاتەکانی شەو، هەوری نزم دەگاتە ناوچەکانمان و ئەگەری بارینی بارانێکی مامناوەند و پچڕپچڕ دەبێت لە هەندێک شوێندا، بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، هەولێر، نەینەوا، ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین کاریگەریی زیاتر دەبێت و لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، ئەگەری بارانێکی کەم و پچڕپچڕ دەبێت.

دەشڵێت، پلەی گەرمی بە ڕێژەی 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزتردەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە…
Total
0
Share