بافڵ جەلال تاڵەبانی: دووپات لە بەهێزکردنی پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکان دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی، سریانی و ئاشووریی دەکەین و هیوادارین لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بەسەربەرن.

لەم بۆنەیەدا دووپات لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و کۆمەڵایەتی نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان دەکەینەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبێت بۆ قووڵکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی لە نێوان هەموواندا، تاوەکو پێکەوە کار بۆ گەشەپێدان و پاراستنی سەقامگیریی وڵاتەکەمان بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share