کاروان میراودەلی: هیچ سەرەداوێکمان لە دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا نییە

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، تائێستا گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف بەردەوامە و هیچ سەرەداوێک نەدۆزراوەتەوە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەی مانگێک و 20 رۆژە بەبێ پچڕان بەردەوامین لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف و هەتاوەکو مانگێک و 10 رۆژی دیکەش بەردەوامدەبین”.

وتیشی، رۆژانە لە کاتژمێر 05:00ـی بەیانییەوە هەتاوەکو 07:00ـی ئێوارە، تیمەکانمان بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا دەگەڕێن و لەئێستاشدا هەشت تیممان لە پرۆسەی گەڕاندان.

ئاماژەی بەوەشدا، “جگە لە تەرمی ئاڤێستا یوسف، لەئێستادا بەدوای تەرمێکی دیکەشدا دەگەڕێین کە لە نزیک تورکیا خنکاوە و گوماندەکرێت، رووبار تا نزیکی سنووری قەزای سۆرانی هێنابێت”.

سەرەتای مانگی رابردوو، ئاڤێستا یوسف لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری هەولێرەوە بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە سنووری مێرگەسۆر کردبوو، دوای ئەوەی براکەی کەوتبووە ئاوی رووباری تەنگاتوور، رزگاریکرد، بەڵام خۆی لە ئاوەکەدا خنکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن پابەندکرا بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی رایگەیاند، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی پابەندکرد بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان. تەلار…
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان: هێشتا زووە بڵێین زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید…
Total
0
Share