ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کە دەوامی ڕەسمیی فەرمانبەرانی حکومەت سبەی چوارشەممە کاتژمێرێک دوابخرێت و لەبری کاتژمێر 8:00ـی بەیانی، کاتژمێر 9:00ی بەیانی دەستپێبکات.
بڕیارەکە بۆ ئەوەیە، فەرمانبەران “دەرفەت”ـیان هەبێت سەیری یاریی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بکەن، کە کاتژمێر 6:00 بەیانی بەکاتی بەغداد بەڕێوەدەچێت.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە پاداشتی دارایی پێشکەش بە سەرجەم یاریزانانی عێراق بکرێت لە ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال.