کۆمسیۆن کاغەزی لیستەکانی دەنگدانی ئامادەکرد

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاغەزی لیستەکانی دەنگدان بە چاپکراوی لەبەردەستیاندایە و ئامادەیە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکرایکردووە، “کاغەزی لیستەکانی دەنگدان ئامادەیە و پشکنین و وردبینی دەکرێت سەبارەت بە گونجاویی کاغەزەکان بۆ هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو”.

وتەبێژەکەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دڵنیابوونەوە لە ڕۆژی دەنگدان، کاغەزی لیستەکان بۆ ناوەندەکانی دەنگدان دەنێردرێت و کۆمسیۆن ئامادەیە.

سەبارەت بە پارێزراویی شوێنی کاغەزەکان، ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە، “کاغەزەکان دەبرێن بۆ ناوەندی نوسینگەی نیشتمانی، ئەوێ شوێنێکی پارێزراوە، هەڵدەگیرێت و پارێزگاری لێدەکرێت”.

جومانە غەلای ئامادەیی کۆمسیۆنەکەی بۆ هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو دەربڕیوە و دەڵێت، ئامێر و کەرەستەکانی دەنگدان ئامادەن، لەگەڵ ئەوەش ڕۆژانە کارمەندانی کۆمسیۆن بە کرداری ڕاهێنانی لەسەر دەکەن.

گەڕانەوەی موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان جارێکی دیکە وزەیەکی دایەوە بە ئەگەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، بەشێك لە لیست و هاوپەیمانێتی و كاندیدان دەستیان بە بانگەشە كردووە، چاوەڕی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بانگەشەكان فراوانتر ببن.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. پێکدادان لەنێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی داعشدا ڕوویدا

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان: پیاوێک بەتۆمەتی خنکاندنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share