ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: بەهیواین کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت پاکێجی تایبەت بە خوێندکاران دابینبکەن

ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، بڕیارەکەی دوێنێمان دەرئەنجامی ئەو بارودۆخە ئەمنییەیە کە ئێستا لە ئارادایە.

د. ئامانج عەبدوڵا، ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دوێنێمان دەرئەنجامی ئەو بارودۆخە ئەمنییەیە کە ئێستا لە ئارادایە، بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن دەکەینەوە بۆ بڕیارەکە، هەرکاتێک مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان نەمان، بڕیاردەدەین کە خوێندکاران بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

وتیشی، ئەم بڕیارەمان لە دۆخی ناچاریدا داوە و هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەستدا نییە، بەهیواین کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت هاوکارمانبن لە بەردەستخستنی پاکێجی تایبەت بۆ خوێندکاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێك لەبارەی ئازاردانی ئاژەڵان: پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بگەڕێندرێنەوە ناو سروشتی خۆیان

ڕێكخراوێكی بواری ژینگە ناڕەزایی لەبارەی ئازاردانی ژمارەیەك ئاژەڵ لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لەلایەن چەند كەسێكەوە نیشاندەدات و دەڵێت،…
Total
0
Share