وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی داشکاندنی %20ەوە، زیاتر لە هەشت ملیار دینار بۆ هاوڵاتییان گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییەی مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، بە ڕێژەی 20% لەسەر هەموو پارەدانێک، زیاتر لە هەشت ملیار و 700 ملیۆن دینارمان لەسەر پسوڵەکانی کارەبا، بۆ هاوڵاتییان گەڕاندووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆرینەی هاوبەشان، کە پاڵپشتییەکە دەیانگرێتەوە، لەسەر پسوڵەی کارەبای مانگی شوبات سوودمەندبوون، بەشێکی دیکەش لەسەر پسوڵەی مانگی داهاتوو سوودمەندەبن”.