ئەمڕۆ مووچەی زۆرترین شوێن دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بەردەوامە و ئەمڕۆ زۆرترین شوێن مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی نۆی (مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆن، دیوانی چاودێریی دارایی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران) دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، داد، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئاینی) مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کارمەندانەی سەرسندوقی دەنگدان ئاگاداردەکرێنەوە کە تا ئێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتا وادەیە بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی…
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
Total
0
Share