وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند، دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، تیمەکانی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و کۆنتڕۆڵی کارەبای هەولێر و دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ وێستگەکانی گواستنەوەی کارەبای هەردوو پارێزگاکە توانییان کێشە تەکنیکییەکەی کارەبا چارەسەر بکەن.
دەشڵێت، “ئێستا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە”.