هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و داوایان لێدەکات سەردانی شەقامەکانی نزیک شەقامی سالم نەکەن.

مقەدەم بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەنەوە، کاری زۆر پێویستیان نەبێت سەردانی شەقامەکانی نزیک لە شەقامی سالم نەکەن، لەبەر ئەوەی بەربەستکراوە و لۆدێکی زۆر دروستبووە لەو ناوچەیەدا.

راشیگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە نزیک شەقامی سالم رادەگرن، بەشێوەیەکی گونجاو پارکی بکەن تا ئاستەنگی هاتوچۆ دروستنەبێت، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزا دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە”. نەژاد…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی ھەولێر هۆكاری كەوتنەوەی دوو ئاگرەكەی بازاڕی شێخەڵا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا كەوتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان…
Total
0
Share