وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئازاری 2026، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
1- هەر بەخێوکارێکی خوێندکار ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادەبێت، (نەهاتن – غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری خوێندکار فۆڕمی تایبەت لە قوتابخانە پڕبکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گروپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.
2- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەمبکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادەبن.
3- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (2) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.
4- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.
لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:
لە پۆلی 1 تا 6ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ خوێندکارانی قوتابخانە حکومییەکان: