شارەوانیی سلێمانی: لە ئەگەری ڕوودانی دۆخی نەخوازراو پەیوەندیی بە ژمارە 100 بکەن

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی پەیوەست بە دۆخی کەشوهەوای چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانی دەکەین، بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەت دەگرێتەوە، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی دۆخی نەخوازراودا پەیوەندی بە سەنتەری فریاگوزاریی خێراوە بکەن بە ژمارە 100.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share