وەزارەتی بازرگانی بۆ هاوڵاتییان: تاوەکو بەشەخۆراکتان رانەگیرێت فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە

لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراکی مانگانەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بڵاویکردەوە، لەبارەی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین لەو ماوەیەی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دیاریکراوە خۆیان تۆماربکەن، تاوەکو لە بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش نەبن.

دەشڵێت، لەسەر داواکاریی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم و بەپێی رێککەوتنێک لەنێوان بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی دارایی عێراق ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە 25 رۆژ، تاوەکو 1ی ئابی 2025 درێژکرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی…
Total
0
Share