کەشناسی: سبەینێ باران بارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکانمان لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت و سبەینێ باران بارین دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمانی ناوچەکانمان لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، ئەگەری بارینی نمەبارانێکی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە کاتەکانی پاشنیوەرۆ، تا ئێوارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە سنوورییەکانی ئەو ناوچەیە، ڕێژەکە کەمێک زیاتر دەبێت پاشان کەشەکە تا ڕادەیەک سەقامگیردەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە نیمچەهەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بۆ کاتەکانی نیوەرۆ نمەباران چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، سەرەتاش شەپۆلەکە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سنووری گەرمیان، پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەستپێدەکات، دواتر کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان، شێوازی دابارینەکە لە زۆربەی ناوچەکان بەشێوەی نمەباران دەبێت کاریگەری لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات زیاتر دەبێت، شایانی باسە کاریگەریی ناجێگیریی ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share