نەخۆشخانەی هیوا: لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان ڕۆژانی پشووش دەوام دەکەین

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامیی دەوامی نەخۆشخانەکە لە ڕۆژانی جەژندا بەڕووی چارەخوازان ڕادەگەیەنێت.

نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان، سەرەڕای ئەوەی پشووە، بڕیارماندا لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، لە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکەمان دەوامی ڕەسمی بێت.

ڕوونیشیکردەوە، بڕیارەکە تەنیا ئەو چارەخوازانە دەگرێتەوە کە چارەسەریی کیمیایی، بایۆلۆجی و مەناعیان هەیە، ئەمەش سەرەڕای خزمەتی 24 کاتژمێریی بەشی فریاکەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی وەگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-خانەقین دوو سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەكە برینداربوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share