وەزیری بەرگریی تورکیا: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی فرۆکەخانەی سلێمانی دەدەین

لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و وەفدی یاوەری کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و شارەکانی تورکیا بوو، سەرۆک کۆماری عێراق، رایگەیاند، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتەھۆی تێکدانی ھاریکاری ھاوبەش و رێگری لە پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ھەردوو گەل دەکات.

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ویستی خۆی نیشاندا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و شارەکانی تورکیا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی رێزگرتن لە سەروەریی عێراق و راگرتنی ئەو پێشێلکارییە سەربازییانەی دەکرێنە سەر خاکی عێراق لەنێویاندا شارەکانی ھەرێمی کوردستان.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەرزبووەتەوە

کۆمپانیای دانەغا، رایدەگەیەنێت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەرزبووەتەوە. کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە بووین…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share