ئارامگەی شاعیر و نووسەری گەورەی کورد پیرەمێرد نۆژەندەکرێتەوە.
دامەزراوەی ڤیم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو پاراستنی ڕەمزە نەتەوەییەکانماندا، ئەرکی نۆژەنکردنەوەی ئارامگەی شاعیر، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی گەورەی کورد، “پیرەمێرد” دەگرینە ئەستۆ.
ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو ڕووناکبیرەی تەمەنی خۆی بۆ زیندووکردنەوەی مێژوو و ناسنامەی گەلەکەی تەرخان کرد؛ ئەمڕۆ ئەرکی ئێمەیە مەزارەکەی وەک وەفایەک بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزین.