یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (فیفا) داواکارییەکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێرانی رەتکردەوە و دەشڵێت، “چاواوەڕوانین بەشداربووانی جامی جیهانیی بەشداریی تەوایان لە بەڕێوەچوونی جامی جیهانییدا هەبێت”.
فیفا لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، پاش تاوتوێکردنی سەرجەم فاکتەرەکان؛ وەڵامی داواکارییەکی هەڵبژاردەی ئێرانیان داوەتەوە، کە ئامانج لێی گواستنەوەی یارییەکانی هەڵبژاردەکە بووە بۆ مەکسیک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فیفا بەهیچ شێوەکەک لە یاساکانی تۆپی پێ لانادات و ئامادەش نییە یارییەکانی ئێران بۆ وڵاتی مەکسیک بگوازێتەوە.
ئەوەشیخستووەتەڕوو، چاوەڕوانن کە تەواوی هەڵبژاردەکان لە مۆندیالدا بەشدارییبکەن و ڕۆڵی کارا و کاریگەرییش بگێڕن لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەدا.