لەمڕۆوە، ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە ڕەسمی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی دوایین بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق، ناوی فڕۆکەخانەکە گۆڕدرا بۆ “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی”.
لە 29ـی تشرینی دووەمی 2003، بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دانرا و ڕووبەرەکەی 13.5 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە؛ لە 20ـی تەمموزی 2005، لەلایەن جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری ئەوکاتەی عێراق کرایەوە.