بە تۆمەتی دزینی دوو قاسە چوار کەس لە هەڵەبجە دەستگیرکران

لە هەڵەبجە چوار کەس دەستگیرکران کە دوو قاسەیان دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، توانرا چوار تۆمەتباری بە ڕەگەز عەرەب دەستگیربکرێن، کە هەستابوون بە دزیکردن لە قاسەی خێری مزگەوتێک و قاسەی گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبیل، هەروەها بردنی پارەکانی ناو هەردوو قاسەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران لە بەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و لە ئێستادا ڕاگیراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکەی ئاشکراکرد

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری لە خوێندنگەیەک ئاشکراکرد، کە جگە لە خواردنی فرۆشگاکە هۆکارێکی…
Total
0
Share