هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە ڕۆژانی جەژن قەدەغەکرا.
هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە 20 تاوەکو 25ـی ئازاری 2026، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانی تاوەکو 12:00ـی شەو لەو ڕێگەیانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگیی هاتوچۆ و سەلامەتیی گەشتیاران لە ڕێگەکاندا” دراوە.