برایەکی شێروان شێروانی: لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی داواکانمان نادەنەوە

برایەکەی شێروان شێروانی ڕایدەگەیەنیت، هیچ بەرەوپێشچوونێک لە دۆسیەکەی شێروان شێروانی نییە و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی نامەمان نادەنەوە.

بارزان شێروانی، برای ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو، شێروان شێروانی ئاشکرایکرد، هیچ بەرەوپێشچوونێک لە دۆسیەی شێرواندا نییە، پێش جەژنی قوربانی لە ڕێگەی پارێزەرەکەمانەوە نامەمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ناردووە تاوەکو هەوڵی جددی بۆ ئازادکردنی بدرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە و دۆخەکە وەک خۆیەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەوەی شێروان بۆ ماوەیەکی زۆر مانگی لە خواردن گرتبوو، دۆخی تەندروستی تێکچوو، بەڵام پاش جەژنی قوربان مانگرتنەکەی شکاند و ئێستا تەندروستی باشترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە،…
Total
0
Share