لە زانکۆی سۆران خوێندن کرایە ئۆنڵاین

ئەنجومەنی زانکۆی سۆران رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا، خوێندنی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەکرێتە ئۆنڵاین.

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی خوێندکاران، بڕیاریدا کە خوێندنی قۆناغى یەکەمی بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆکە، بکرێتە ئۆنڵاین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە بۆ ئەم هەفتەیەیە و لە 3ـی کانوونی دوومی 2026ـەوە تاوەکو 8ـی کانوونی دووەمی 2026، خوێندن ئۆنڵاین دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: دەبێت سەرجەم سەربڕخانەکان مریشک بە ستیکەر و باڕکۆدەوە بخەنە بازاڕەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی وەزارەتەکەی سەبارەت بە خستنەبازاڕی بەرهەمی سەربڕخانەکانی پەلەوەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share