تا ئێستا ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێم دەستیپێنەکردووەتەوە

تا ئێستا ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێنەکردووەتەوە و دانوستاندنی عێراق لەگەڵ توركیادا بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

سەرباری رێککەوتنی بەغداد و ھەرێم لەبارەی ھەناردەکردنی نەوت، تا ئێستا هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی دەستیپێنەكردووەتەوە و پرسی ئەو قەرەبووكردنەوەیەی كە دەبێت توركیا بیدات بە عێراق و بڕەكەی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و دانوستاندنەكانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە لەو بارەیەوە بەردەوامن، وەك ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە.

بلومبێرگ لە زاری بەرپرسێكی عێراقەوە کە ناوەکەی ئاشکرانەکردووە بڵاویکردەوە، ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و دەستیپێنەکردووەتەوە، هەردوو حكومەتی عێراق و تورکیا بۆ کردنەوەی ھێڵەكانی نەوت بەردەوامن لە دانوستاندن و گفتوگۆ.

ئاشكراشیكردووە، تورکیا دەیەوێت پێش دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات لەبارەی ئەو قەرەبووەی كە دادگای ناوبژیوانیی پاریس بەسەریدا سەپاندوویەتی بیدات بە عێراق و بڕەکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.

بەپێی ئاژانسەكە، ئێستا تیمە هونەرییەكانی توركیا سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو بۆرییەن كە نەوتی هەرێم دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەببێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت دوای گەیشتن بە رێككەوتنی تەواو لەگەڵ عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: یەکەمین دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت دەبێت بە مووچەی هەرێم

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دەستپێدەکەنەوە…
Total
0
Share