کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان، بڕیارێکی نوێی لەبارەی کارەبای مۆلیدە بۆ ڕۆژانی جەژن و 15 ڕۆژی داهاتووی دەرکرد.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، بڕیاردراوە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا، مۆلیدە ئەهلییەکان کاتی کارکردنیان زیادبکەن، بەجۆرێک، کاتژمێری زیاتر بدەنە هاوڵاتییان.
هاوکات خشتەی کارپێکردنی مۆلیدەکانیان لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند، کە بە دوو شێواز دەبێت:
– ڕۆژێک پێش جەژن واتە (عەرەفە) لە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانییەوە، کارەبا دەدرێت تا کاتژمێر 1ـی شەو.
– یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لە کاتژمێر 5ـی بەیانییەوە کارەبا دەدرێت تا کاتژمێر 1ـی شەو؛ (لەو کاتانەدا، کارەبای نیشتمانی نابێت).
– لە دووەم ڕۆژ و سێیەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، کارەبای مۆلیدە لە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانییەوە، تا کاتژمێر 1ـی شەو کارەبا دەدرێت.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت، بۆ ئەم 15 ڕۆژەی مانگی ئازار، بڕی 7 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاریکراوە و پارەکە بە شێوازی پێشەکی لە هاوبەشان وەردەگیرێت.