سوپای ئیسرائیل: لە ئێرانەوە مووشەکمان ئاراستەکرا

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، کەمێک لەمەوبەر، چەند مووشەکێک لە ئێرانەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل هەڵدران.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی ئەو مووشەکانە دیاریکران، لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچیان دراوەتەوە.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، “بەرپرسیارانە مامەڵەبکەن و ڕێنماییەکان بۆ خۆپاراستن جێبەجێبکەن، بچنە شوێنێکی پارێزراو و لەوێ بمێننەوە تا ئاگاداردەکرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share