پارتەكەی ئەردۆغان لەڕووی جەماوەرییەوە لە قەیراندایە

كۆبوونەوەیەكی پارتی داد و گەشەپێدان بە ئامادەبوونی ئەردۆغان

لە هەواڵێكی شۆكهێنەردا بۆ پارتی داد و گەشەپێدان لە توركیا، ناوەند و دامەزراوەكانی تایبەت بە ڕاپرسی، دابەزینی ئاستی جەماوەریی پارتەكە بۆ كەمترین ئاست لە ساڵی 2001ــەوە، كە ساڵی دامەزراندنیەتی، ڕادەگەیەنن.

بەپێی ڕاپرسییەكان بەم ئاستە جەماوەرییەی ئێستا، ئەستەمە پارتەكە بتوانێت بەردەوام بێت لە فەرمانڕەواییكردنی وڵات، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی كە بڕیارە لە ساڵی 2023 ئەنجامبدرێت، یان هەر هەڵبژاردنێكی پێشوەختە كە لەئێستاوە تا ئەو بەروارە بكرێت، كۆتایی بە ڕێڕەوی فەرمانڕاوەییەكەی لە توركیا دەهێنێت، كە لە ساڵی 2002ــوەوە دەستیپێكردووە.

بەپێی ڕاپرسیییەكان ئاستی جەماوەریی پارتی داد و گەشەپێدان لە سنووری 33%ی كۆی دەنگدەراندایە، لەكاتێكدا ئاستی جەماوەریی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست لە سنووری 10%دایە، كە ئەمەش ئەو سنوورەیە یاسای هەڵبژاردنی توركیا دیاریكردووە تا هەر پارت و لایەنێك بتوانێت بچێتە پەرلەمانەوە.

بەپێی ئەم ژمارانە بێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆك ناتوانێت لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سەركەوتن بەدەستبهێنێت، بەهۆی ئەوەی كۆی دەنگەكانی هەردوو پارتەكە كە لە ئێستادا “هاوپەیمانیی گەل”ی توركی دەسەڵاتداریان پێكهێناوە كەمتر دەبێت لە 50% بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار.

لە بەرامبەردا سەرجەم پارتە بەرهەڵسكارەكانی توركیا ئاستی جەماوەرییان زیادیكردووە.

هەردوو پارتی سەرەكیی “هاوپەیمانیی نەتەوە”ی بەرهەڵسكار، پارتی گەلی كۆماری – جەهەپە “ئەتاتوركی” و پارتی خێر “نەتەوەیی” ئاستی جەماوەرییان 42%ــوە، بەتایبەت ئەگەر ڕێككەوتن لەسەر تاكە كاندیدێكی سەرۆكایەتی بكەن.

ئەگەر پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە بچێتە پاڵیان، كە لەئێستادا بە هاوپەیمانێكی ناڕاگەیەندراوی هاوپەیمانییە بەرهەڵسكارەكە دادەنرێت، ئاستی جەماوەریی بەرەی بەرهەڵسكار دەگاتە نزیكەی 55%.

ئیبراهیم ئۆلسۆ، شارەزای توركی لە كاروباری ڕاپرسی، دەربارەی پاشەكشەی پارتەكەی ئەردۆغان و هاوپەیمانە سیاسییەكانی وتی، پاشەكشەكە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ گرفتی كۆچبەران لە ئەفغانستان و لاوازیی لەبواری كۆنترۆڵكردنی ئاگری دارستانەكان.

بەڵام نازدار شوكری، توێژەر و نووسەر دەڵێت، پرسەكە گەورەترە لەو ڕووداوانەی بەمدواییە ڕوویاندا، وەك ڕووداوەكانی ئەفغانستان و سوتانی دارستانەكان، بەڵكو پەیوەندیی بە سیاسەتەكانی پارتی داد و گەشەپێدانەوە هەیە لە فەرمانڕەوایی نزیكەی 20 ساڵی ڕابردوو، كە سەبارەت بە هەندێك لە چین و توێژەكانی توركیا قبوڵكراو نییە.

ڕونیشیكردەوە، “پاشەكشەی بەهای دراوی نیشتمانی و گەندەڵی و لاوازیی دامەزراوەكان و زاڵبوونی پەیوەندییە كەسییەكان لە بواری گشتیدا، سەرەڕای كۆی گرفتە سیاسییەكانی ناوچەكە كە پارتی داد و گەشەپێدان هۆكارین، ئەم جۆرە لە نیگەرانیی گشتی دروستدەكات، بەتایبەت لەنێو گەنجامدا، كە پێیانوایە پارتەكە دەربڕی خواست و ویستەكانیان نییە”.

س: سكای نیوز

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ لە کەرەنتینەوە پەیامی گەیاندە یاریزانانی یونایتد

بابەتی دواتر

زانایان هەوڵی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو گیاندارانە دەدەن کە لە لەناوچووندان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كرا ‏و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان…
Total
0
Share