باڵیۆزى ئەمریکا لە ئیسرائیل: شەوى رابردوو پێنج جار چوومە پەناگە

باڵیۆزى ئەمریکا باس لە دژواریی بەڕێکردنى شەوى رابردوو لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، پێنج جار چووەتە پەناگە.

مایک هاکابى، باڵیۆزى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە ئیسرائیل رایگەیاند، شەوێکى “دژوار” بوو بەهۆى بۆردومانەکانى ئێرانەوە.

وتیشى، “بە درێژایى شەو ناچاربووم پێنج جار بچمە پەناگەکان”.

بەرەبەیانى دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکى چڕوپڕى بۆ سەر تاران و ژمارەیەک شار و ناوچەى دیکەى ئێران ئەنجامدا و بەهۆیەوە چەندین سەرکردەى سەربازى و زاناى ئەتۆمى کوژران، جگە لە تێکدانى ژێرخانى سەربازى و ئەتۆمى.

شەوى رابردووش ئێران بە هێرشێکى هاوشێوە وەڵامى ئیسرائیلى دایەوە و چەندین ناوچەى لە تەلئەبیب و شارەکانى دەوروبەر کردە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە تورکیا کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە باشووری تورکیا  کەوتە خوارەوە، سەرجەم ئەندامانی تیمەكەشی گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمیی توركیا،…
زیاتر ببینە

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبووانى ئۆمیكرۆن به‌رزبووه‌وه‌ ‏

له‌ ئێران 26 حاڵه‌تى تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركراون و ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى ‏گومانلێكراویش هه‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستىی وڵاته‌كە هۆشداریی ده‌ده‌ن…
Total
0
Share