شەش ڕۆژ پشوو لە عێراق ڕاگەیەندرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا پشووی ڕەسمی دەبێت.

دەشڵێت، بەگوێرەی بڕیارەکە، پشووەکە لە ڕۆژی چوارشەممە 18ی ئازاری 2026 دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی دووشەممە 23ی ئازاری 2026 بەردەوامدەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش کۆتاییهاتنی پشووی جەژن، ڕۆژی سێشەممە 24ی ئازاری 2026 دەوامی ڕەسمی لە سەرجەم فەرمانگەکاندا دەستپێدەکاتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق ناکشێنەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتاییان…
Total
0
Share