لە عێراق هۆشداری لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا لەوەرزی هاویندا دەدرێت

شارەزایەکی ئابوری رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا عێراق کێشەی کەمبوونەوەی کارەبای بۆ دروستدەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناسر تەمیمی شارەزای ئابوری رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە وەرزی هاویندا، کێشەی کەمی کارەبا لە عێراقدا سەرهەڵبدات، ئەویش بەهۆی بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ کۆمەڵێک بڕیاری نوێی بەسەر وڵاتی ئێراندا سەپاندووە و عێراقیش بەهۆی بڕیارەکانەوە ناتوانێت بڕی پێویست کـارەبـا لەو وڵاتەوە هاوردەبکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەری گونجاو بۆ ئەم بابەتە بدۆزنەوە و ئامادەکاری گونجاوی بۆ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە.…
Total
0
Share