پسپۆڕێکی خۆراک: چەورییە سوودبەخشەکان ڕێگری لە پیربوونی مێشک و جەستە دەکەن

پسپۆڕێکی خۆراک، ڕایگەیاند، پێویستە گرنگی بەو خواردنانە بدرێت کە چەوریی سوودبەخشیان تێدایە.

کریستین کیرکپاتریک، پسپۆڕی خۆراک، ڕایگەیاند، چەورییە سوودبەخشەکان ڕێگری لە پیربوونی مێشک و جەستە دەکەن، هەروەها لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن دەیپارێزن.

دەشڵێت، چەوریی تەندروست و سوودبەخش لە زەیتی زەیتون، ماسی و چەرەسەکاندا هەیە و پێویستە گرنگی بە خواردنیان بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share