وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی ڕێژەی مردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی پزیشکی باس لەوەدەکات کە پەیوەندی لەنێوان بەرزکردنەوەی قورسایی و مردن هەیە، بەپێی تویژینەوەکە ئەو جۆرە وەرزشە ڕێژەی مردن کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە بە بەردەوامی بەرزکردنەوەی قورسایی ، مەترسییەکانی زوو مردنی خەڵک کەمدەکاتەوە.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو کەسە پێگەیشتووانەی کە قورسایی بەرزدەکەنەوە، مەترسیی مردنیان بە هەموو هۆکارەکان بە ڕێژەی 9% کەمترە.

توێژینەوەکە کە لەلایەن ئەکادیمیستەکانی پەیمانگای نیشتمانیی شێرپەنجە لە ئەمریکا، ئەنجامدراوە، 100 هەزار کەسی پێگەیشتوو، کە تێکڕای تەمەنیان 71 ساڵ بووە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.

نزیکەی 23%ی بەشداربووەکان ڕایانگەیاندووە کە قورسایی بەرزناکەنەوە، لەکاتێکدا 16% ڕایانگەیاندووە کە بە بەردەوامی ئەو کارە دەکەن، هەفتەی جارێک بۆ 6 جار.

دوای بەدواداچوونیان بۆ ماوەی شەش ساڵ و شەش مانگ، توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی دەکەن مەترسیی مردنیان بەڕێژەی لەسەدا 9 کەمترە، ژمارەکانیش پەیوەندییان بە دابەزینی ڕێژەی نەخۆشییەکانی دڵ هەیە لەوانەی ئەم وەرزشەوە دەکەن.

لە توێژینەوەکەیاندا توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە “بەرزکردنەوەی کێش لە کەسانی بەتەمەندا هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی مردن بە هەموو هۆکارەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی دارایی میدیاکان دەکات

بابەتی دواتر

سەمای تاعوون سەمای مەرگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share