بڕیارە ئەمشەو سێشەممە و سبەی چوارشەممە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16-ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.
بۆ ئەمڕۆش لە کاتژمێر 08:45ی خولەکی شەو، بڕیارە بەیارە نێوان سپۆرتینگ لیشبۆنە بەرانبەر بۆدۆگلێمت یارییەکان دەستپێبکات و بە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان مانچێستەر سیتی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید، چێڵسی بەرانبەر پاریس سانجێرمان و ئارسناڵ بەرانبەر لیڤەرکوزن لە کاتژمێر 11:00ی شەو کۆتایی بێت.
سەرەڕای ئەوەی یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و مان سیتی بە پێکانی پێنج یاریزانی مەدریدستا بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە، ریاڵ تواناکانی هەرسێ یاریزان، ئیمباپێ، بێلینگهام و کاسێراسی بۆ گەڕاوەتەوە.
یارییەکانی چوون ئەم قۆناغە:
. سپۆرتینگ لیشبۆنە X بۆدۆ گلێمت : (3:0)
. مانچێستەر سیتی X ڕیاڵ مەدرید: (3:0)
. چێڵسی X پاریس سانجێرمان: (5:2)
. ئارسناڵ X لیڤەرکوزن: (1:1)