ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ دەرچەیەکی بۆ ئـ.ـێران کردووەتەوە.
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران بە مۆبایل پەیامێکی بۆ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، ناردووە و داوای لێکردووە کۆتایی بە جەنگ بهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئـ.ـێران لە بەرامبەردا و وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاشتی، داوای هیچ قەرەبوویەکی نەکردووە، هەروەها دۆناڵد ترەمپ دەرچەیەکی بۆ ئـ.ـێران کردووەتەوە کە ڕێگەیان پێدەدات جارێکی دیکە لەگەڵ جیهاندا یەکبگرنەوە و بتوانن نەوت بفرۆشن.