بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگەی کەلار – کفری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، لە نزیک کانی ئاسکان لەسەر ڕێگەی کەلار – کفری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی کە بە ئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامدا، شۆفێرەکەی کە لەدایکبووی ساڵی 1968ـە، بریندابوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی کرا لە قەزای کفری.
دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە لەبارەی شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە.