لە زاخۆ پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا

لەسەر رێگای دهۆک بۆ زاخۆ پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا.

ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و سێ ئۆتۆمبێلەکەش لە جۆری (تۆیۆتا کامری، تۆیۆتا کرۆلا، تۆیۆتا کرۆلای تەکسی) بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، شوێنی رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی دهۆک بۆ زاخۆ بووە و بەهۆی رووداوەکەوە زیانی ماددی بەر سێ ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share