ئەمڕۆ مووچەی مانگی سێ لەم بانکە دابەشدەکرێت

بانکی قەڵات رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مانگی سێی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت.

بانکەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی 2025/3/26 بانکەکەمان کراوە دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینانی شارستانی.

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچە کە بڕەکەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە تەواوکرا و بڕیارە ئەمڕۆ، پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکە.

هەر دوێنێ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر پارەکەی بەغداد بگاتە دەستمان، پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“کوژرانی دوو بەندکراوی خەڵکی نەغەدە لەژێر ئەشکەنجەدا” بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندرا

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كەسوكاری دوو زیندانیكراوی خەڵكی نەغەدە کە پێشتر دەستبەسەرکرابوون، ئاگاداركراونەتەوە گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوی…
Total
0
Share