پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی کۆمپانیای پاککەرەوە پارەی جەژنانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی کۆمپانیای پاککەرەوە پارەی جەژنانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمان کە کەسێک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەناوی کۆمپانیای پاککەرەوەوە پارەی جەژنانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکە و توانییان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن.

دەشڵێت، هەروەها توانرا دەستیش بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا بگیرێت کە لە هاوڵاتییانی وەرگرتبوو، بڕەکەی نزیکەی 150 هەزار دینار بووە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پاش ئەوەی تۆمەتبار ڕادەستی بنکەی پۆلیسی بەختیاری کرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 140 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share