بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبیلێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا سەبارەت بەوەی شەوی ڕابردوو کاتژمێر 7 و 30 خولەک ئۆتۆمبیلەکەی لێ دزراوە و گومانی لە کەسێک هەبووە، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر لەلایەن هێزەکانمانەوە توانرا لە ماوەی سێ کاتژمێردا، سێ تۆمەتبار کە هەرسێکیان لە ڕەگەزی مێن، بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبلێکی جۆری توێتا کراون (بێسەرەتا) دەستگیربکرێن و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.

ڕوونیشکردەوە، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 446ی یاسای سزادانی عێراق ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام و پاراستنی سەقامگیریی خاكەكەمان كاری لە پێشینەمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری…
Total
0
Share