وەزیری تەندروستی: تای خوێنبەربوون لە هەرێم بوونی نییە

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، نەخۆشی تای خوێنبەربوون ترسناکە و رێژەی مردن تێیدا بەرزە، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێک لە هەرێم تۆمارنەکراوە.

د. سامان بەرزنجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە هەرێم هەبوو، بۆ دڵنیابوونەوە پشکنینی تەواوی بۆ کراو و سەرجەم ئەنجامەکانی نێگەتیڤ بوون، بۆیە دەتوانین بڵێین هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێم بوونی نییە.

وتیشی، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ترسناکی گواستراوەیە، هیچ سنوورێکیش بۆ گواستنەوەی نییە، رێژەی مردن تێیدا بەرزە، بۆیە بە توندی چاودێریی دۆخەکە دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرینەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بەهۆی چییەوەیە؟

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوندوتیژیی خێزانی لە سلێمانی، رایگەیاند، زۆرینەی توندوتیژییەکان بەهۆی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوەیە. راز فریا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share