شارەزایەکی کەشناسی: دووبارە لە سەنتەری سلێمانی بەفر دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، دووبارە لە سەنتەری سلێمانی بەفر دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 10 ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلی نوێی سەرمای بەهێز دووبارە ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە ناوچە سنوورییەکان، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، ناو قەزای پێنجوێن، ناحیەی حاجی ئۆمەران، شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە بەفر دەبارێت.

وتیشی، ئەگەر هەیە دووبارە لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share