بەهۆی کەشوهەواوە پەروەردەی هەولێر کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی گۆڕی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بڕیاریدا لە سنووری پارێزگای هەولێر سەرجەم تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکانی هەموو قۆناغەکان یەک کاتژمێر دوابخرێت، لەکاتی ڕوودانی لافاویش خوێندکاران ناڕۆنەوە بۆ قوتابخانە.

بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر:

  • لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (15/1/2022)ەوە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران)یشەوە، لە کاتژمێر (9:30) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (8:30 )گۆڕدراوە بۆ (9:30) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان ڕۆژ و ڕێکەوتی ئاماژەپێکراو.
  • لەحاڵەتی ڕوودانی لافاو یان گرفتی هاتوچۆی ڕێگاوبانەکان بەهۆی کەشوهەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە پشكی هەرێم بە رێژەی 12.67% رەوانەدەكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە چارەسەری بنەڕەتییە بۆ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم…
Total
0
Share