ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەکەوێتەوە

لەناو شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، لە نزیک مزگەوتی بوخاری، سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس، لە نزیک مزگەوتی بوخاری، ویستویەتی پێچکردنەوە ئەنجامبدات و بە ئاڕاستەی بازاڕ بگەڕێتەوە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێڵی کروز، لە گەڕەکی کەلاری کۆنەوە بە ئاراستەی بازاڕ هاتووە پێکیانداداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووداوەکەدا شۆفێر و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری جیلی کروز برینداربوون، کە لە دایکبووی ساڵەکانی 2007 2008 و 2009ن.

ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزان، لە رێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتی توندوتیژییەوە…
Total
0
Share