کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان: نرخی عەلەف بەرزکراوەتە و کەچی نرخی مریشک جێگیرە

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.

نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا، بەهۆی دابەزینی بەردەوامی نرخی مریشکی زیندوو لە ناو هۆڵەکانی بەرهەمهێنان، خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان ڕووبەڕووی قەیرانی ئابوری بوونەتەوە و نرخی مریشک ڕوو لە دابەزینە، بەڵام نرخی خواردنی مریشک (عەلەف) لە کارگەکانی دروستکردنی عەلەف بەردەوام ڕوو لە گرانبوونە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆربەی ئەو عەلەفانەی لە بازاڕدا دەفرۆشرێن بەرهەمی پێشووترن.

وتیشی، لەبەر ئەم دۆخە، ئێمە وەک کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داواکاری خۆمان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە هەستن بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ کەرتی بەرهەمهێنانی عەلەف، چونکە نرخی عەلەف لە کارگە ناوخۆییەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکراوەتەوە، لە کاتێکدا نرخی مریشک هەروەک خۆی جێگیرە و بەردەوام ڕوو لە هەرزانبوونە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتێکدا تێچووی هەر کیلۆیەک مریشک %70ی بە عەلەف دەدرێت، نرخی عەلەف لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا 100 هەزار گرانبووە و ڕۆژانە بەرەو گرانتر دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا وردەکاریی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی نێودەوڵەتی بە هاوکاریی هەرێم لە سعودیە ئاشکرادەکات

لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بە هاوکاریی ئەوان دوو بازرگانیی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشـ.ـبەرەکان لە سعودییە دەستگیرکراون و…
Total
0
Share