شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە گشتی لە ناوچەکانمان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری هەولێر و دهۆک نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بەفردەبارێت.
دەشڵێت ، لە ناوچەی جیاجیاش باران دەبارێت، پلەی گەرمی بەجێگیری دەمێنێتەوە.