بەشێکی رێگای سەرەکیی هامڵتۆن دادەخرێت

لە سبەینێوە بۆ ماوەی هەشت رۆژ، رێگای سەرەکیی هامڵتۆن (سۆران _ چۆمان) لە نێوان گەڵاڵە تاوەکو گوندی رەزان، دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی قیرتاوکردنی بەشێک لە رێگای سەرەکیی هامڵتۆن (سۆران _ چۆمان) لە نێوان گەڵاڵە تاکو گوندی رەزان، لە رۆژی شەممە 13 ی تەمموزی 2024 بۆ ماوەی هەشت رۆژ، سایدی هاتن لە چۆمان بۆ سۆران لە کاتژمێر 7 ی بەیانی تاوەکو 9 ی ئێوارە دادەخرێت.
لەبارەی رێگای جێگرەوەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، شۆفێران بۆ هاتن بۆ سۆران رێگای (گەڵالە_ کانیەزیل _ داروسەلام) بەکاربهێنن، رێگای چوون لە سۆران بۆ چۆمان لەهەمان رێڕەوی خۆی ئاسایی دەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
Total
0
Share